AM:01:14:24/01/2026
264 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا ئینتەر شەش گۆڵی لە پیسا تۆمارکرد و پێگەی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی بەهێزترکرد.
لە هەفتەی 22ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەر میلان لە یاریگای جیۆسێپی میاتزا میوانداری یانەی پیسای کرد.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکەکانی 11 و 23 ستیفانۆ مۆریۆ دوو گۆڵی بۆ پیسا تۆمارکرد بەڵام ئینتەر لە خولەکەکانی 39 و 42 و دووی زیادکراو سێ گۆڵیان لە رێگەی زیلینسکی و لاوتارۆ مارتینێز و ئیسپۆسیتۆوە تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا ئینتەر سێ گۆڵی تری لە رێگەی دی مارکۆ و بۆنی و مختاریانەوە تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکەیان بە شەش گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردەوە.
خ . ک