AM:12:09:16/12/2025
280 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەیسی میلان دەیانەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا گابرێل خیسۆس لە ئارسناڵ بگوازنەوە ریزەکانیان.
بەرپرسانی یانەی ئارسناڵ ئامانجیانە لە گواستنەوەی زستانەدا پێکهاتەکەی ماسیمیلیانۆ ئەلیگری راهێنەر بەهێزتر بکەن هەربۆیە چاوییان لە گواستنەوەی چەند یاریزانەکە.
رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆسپۆرت بڵاویکردووەتەوە کە رۆسۆنێری بۆ بەهێزکردنی پێگەی هێرشبردن دەیانەوێت گابرێل خیسۆس لە ئارسناڵ بگوازنەوە ریزەکانیان.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە میلان ئامادەن لە بەرامبەر کڕینی ئەو هێرشبەرە 15 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ئارسناڵ بکەن.
لەلایەکیترەوە بەهۆی ئەوەی خیسۆس دەیەوێت لەگەڵ بەرازیل بەشداری مۆندیال بکات هەربۆیە ئەگەر هەیە بە ئۆفەری ئەیسی میلان رازی ببێت چونکە قورسە لە ئارسناڵ دەرفەتی پێویستی یارییکردنی پێبدرێت.
ئەستێرە بەرازیلییەکە لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە بەشداری 98 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 26 گۆڵ و 20 ئەسیست تۆماربکات.