فلیک: لامین کارتی زەردی هەبوو بۆیە گۆڕانکاریم پێکرد

AM:10:47:10/12/2025

252 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فلیک دوپاتیکردەوە سێ خاڵی قورسیان وەرگرتووە و گۆڕانکاری پێکردنی یاماڵیش بە دوو هۆکار بووە.

پاش بردنەوەیان لە فرانکفۆرت، هانسی فلیکی راهێنەری بەرشەلۆنە رایگەیاند، لامین یامال دڵخۆش نەبووە بە گۆڕانکاری پێکردنی بەڵام کارتێکی زەردی هەبووە و ئەوانیش پێویستیان بە هێزێکی تازە هەبوو، لەبەر ئەوەش گۆڕانکاری پێکردووە.

وتیشی: دڵخۆشم بە بردنەوەکەمان، سێ خاڵی گرنگمان بەدەستهێنا و گەڕاینەوە سەر رێچکە درووستەکە، یارییەکی قورس بوو بۆمان چونکە ئەوان بەرگرییەکی چڕیان دەکرد، بەڵام تیپەکەم توانی هەلی گۆڵکردن درووست بکات و لە کۆتایدا بردمانەوە کە کارێکی ئاسان نەبوو.

باسی لەوەشکرد، ئەو گرنگی بە ریزبەندی چامپیۆنز لیگ نادات، سەرنجی ئەوان لەسەر خۆیانە و هەموو یارییەک بە جیاواز دەبینن و بە شێوەیەکی جیاواز لێی دەڕوانن.

دوپاتیشیکردەوە، بردنەوەی یارییەکە بۆ ئەوان زۆر گرنگە بووە، لە ئێستاشدا دەبێت دوو یاری داهاتوویان خاڵی پێویست کۆبکەنەوە و بگەن بە ئامانجەکانیان.