AM:10:18:10/12/2025
160 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارتێتا دوپاتیکردەوە دەبێت درێژە
بەبردنەوەکانیان بدەن و باسی لە پێکانەکانی تیپەکەشی کرد.
پێش رووبەڕووبووونەوەی کلوب برووج، میکێل
ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ رایگەیاند، پاش شکستی یاری رابردوویان لەدوای 18 یاری
کەش و هەوای یانەیەکەیان زۆر سەیر بووە چونکە زۆر کات یاری نادۆڕێنن، بەڵام لەگەڵ
هەموو ئەو کێشانەی هەیانە لە ئێستادا لەو پێگەیەن لە خولی ئینگلتەرا کە ئامانجیان
بوو، وە دەبێت پارێزگاری لێبکەن چونکە جیاوازییەکان کەمە.
باسی لەوەشکرد، دەبێت درێژە بەبردنەوەکانیان
بدەن بە تایبەت لە چامپیۆنز لیگ چونکە پێنج بردنەوەیان هەیە، بەڵام ئەرکیان ئاسان
نابێت چونکە بەرامبەر یانەیەک یاری دەکەن وزەیەکی زۆر و راهێنەرێکی نوێیان هەیە،
وە لە یاریگای خۆیاندا زۆر بەباشی یاری دەکەن.
جەختیشیکردەوە، ماکس داومان پێکانی هەیە و
چەند هەفتەیەک لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە، بەڵام دڵخۆشن بە گەڕانەوەی خیسۆس لە
پێکانەکەی، دیکلان رایسیش بەهۆی نەخۆشییەوە لەگەڵیان سەفەری نەکردووە، وە سالیبا و
ترۆساردیش ئامادە نین بۆ یاریکردن.
وتیشی: هۆکاری پێکانەکانی ئێمە راهێنانکردنی
زۆر نییە چونکە ئێمە کاتی زۆرمان نەماوە بۆ راهێنانکردن، بەڵام یەکێک لە هۆکارەکان
زۆری یاریکردنمانە.