پاشکۆی پاڵاوتنی ئەفریقا.. کۆنگۆی دیموکراتی شکستی بە نایجیریا هێنا و چووە قۆناغی پلەی ئۆفی جیهان

AM:01:09:17/11/2025

300 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پاشکۆی پاڵاوتنی ئەفریقا، کۆنگۆی دیموکراتی شکستی بە نایجیریا هێنا و چووە قۆناغی پلەی ئۆفی جیهان.
لە یاری کۆتایی پاشکۆی پاڵاوتنی ئەفریقا بۆ مۆندیال، هەردوو هەڵبژاردەی نایجیریا و کۆنگۆی دیمووکراتی ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە تایمی یەکەم، هەر لەگەڵ دەستێک نایجیریا گۆڵێکی لەڕێگای ئۆنیکاوە لە خولەکی سێ تۆمارکرد، بەڵام کوڕانی کۆنگۆش توانیان لە خولەکی 32 لە رێگای ئیلیاوە ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، هەردوولا هەوڵی گۆڵ تۆمارکردنیان هەبوو بەڵام سەرکەوتوو نەبن، دواتر پەنا برایە بەر دوو تایمی زیادکراو، بەڵام دووبارە گۆڵ تۆمارنەکرا.
پاشان یارییەکە چووە لێدانە یەکلاکەرەوەکان و تێیدا، کۆنگۆی دیموکراتی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ بردنەوەی بەدەستهێنا و جووە پاشکۆی جیهان بۆ مۆندیال، نایجیریاش ماڵئاوایی کرد.