PM:03:17:16/11/2025
252 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە
دەیەوێت هێڵی بەرگری بەهێزبکات و بە جددی کار بۆ گواستنەوەی ئۆپامیکانۆ و شلۆتەربێک
دەکات.
بە
گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی
دەستیکردووە بە گەڕان بەدوای بەرگریکاری نوێدا بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری تیپەکە،
ئەمەش دوای ڕۆیشتنی ئینیگۆ مارتینێز و نادڵنیایی لە داهاتووی ئەندریاس کریستینسن.
رۆژنامەکە
ئاماژەی بەوەکردووە، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە گەشتیان بۆ ئەڵمانیا کردووە بۆ
بەدواداچوون بۆ هەندێک ناو کە کاندیدکراون بۆ بەهێزکردنی بەرگری تیپەکە.
دیارترین
ئەو ناوانەی کە نوێنەرانی بلاوگرانا گرنگیان پێ دەدەن بریتین لە، دایۆت
ئۆپامیکانۆی فەرەنسی لە یانەی بایرن میونشن، نیکۆ شلۆتەربێکی ئەڵمانی، یاریزانی یانەی بروسیا دۆرتمۆند.
ڕۆژنامەکە
ڕوونیشیکردووەتەوە، گرنگیدانی بەرشەلۆنە بۆ شلۆتەربێک بە جددی دەردەکەوێت، بەتایبەتی کە گرێبەستەکەی ئەو یاریزانە تەمەن 25
ساڵە لە هاوینی 2027 کۆتایی دێت، هەروەها ئەو پێشنیاری دۆرتمۆندی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی
رەتکردووەتەوە.
ئەگەر
بەرگریکارەکە ئەڵمانییەکە پێداگری بکات و سوربێت لەسەر رەتکردنەوەی گرێبەستی نوێ،
ئەوا دۆرتمۆند ناچار دەبێت لە هاوینی داهاتوو بە نرخێکی کەم دەستبەرداری ببێت.
لە کاتێکدا گرێبەستەکەی
ئۆپامێکانۆ لە بایرن میونشن لە هاوینی 2026 کۆتایی دێت و لە مانگی یەکی داهاتووەوە
دەتوانێت لەگەڵ هەر یانەیەک رێکبکەوێت و لە هاویندا گرێبەستی خۆرایی واژۆبکات.