مان سیتی ئامادەیە 170 ملیۆن یۆرۆ لەپێناو بێلینگهام خەرجبکات

AM:10:04:16/11/2025

264 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مان سیتی نیازی گواستنەوەی بێلینگهامی هەیە و ئامادەیە 170 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ریاڵ مەدرید بکات.

پێگەی کاوت ئۆفساید لە هەواڵێکی چاوەڕوان نەکراودا بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی خەونی ئەوەیان هەیە یەکێک لە ئەستێرە گەورەکانی یانەی ریاڵ مەدرید بگوازنەوە.

ئەو پێگەیە ئاماژەی بەوەداوە، کارگێڕی یانە ئینگلیزیەکە لە ئێستا سەرقاڵی داڕشتنی پلانێکن لەپێناو ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ جوود بێلینگهامی ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی شاهانە.

ئاشکراشیکردووە، پلانی مانچستەر سیتی بە شێوەیەکە لە هاوینی ساڵی داهاتوودا ئۆفەرێکی گەورە کە بڕەکەی 170 ملیۆن یۆرۆیە پێشکەشی ریاڵ مەدرید بکەن بەرامبەر فرۆشتنی ئەو یاریزانە پێیان.

رونیشیکردووەتەوە، پیپ گواردیۆلای راهێنەر و سەرجەم ئەندامانی مان سیتی پێیانوایە یانەکەیان پیویستی بە یاریزانی هاوشێوەی بێلینگهامە لەبەرئەوە ئامادەن ئەو بڕە پارە گەورەیە لە گواستنەوەیدا خەرجبکەن بەڵام یانە ئیسپانیەکە بە هیچ شێوەیەک بیری لە فرۆشتنی نەکردووەتەوە.

بێلینگهام لە هاوینی 2023 بەرامبەر بڕی 120 ملیۆن یۆرۆ لە بروسیا دۆرتمۆندەوە پەیوەندی کرد بە ریاڵ مەدریدەوە، تا ئەم ساتە لەگەڵ یانەی شاهانە پێنج نازناوی بەدەستهێناوە.

خ . ک