AM:10:51:14/11/2025
212 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مباپێ دوپاتیکردەوە دەبێت گۆڵی زیاتر تۆماربکات و
دڵخۆشی خۆشی سەبارەت بە بردنەوەکەیان دەربڕی.
مباپێ ئەستێرەی تیپەکەی بوو لە یارییەکەی شەوی
ڕابردووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بەرامبەر ئۆکرانیا، کە بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێوەڵام لە
بەرژەوەندی کەڵەشێرەکات کۆتایی هات، ئەو یاریزانە توانی دوو گۆڵ لە چوار گۆڵی
تیپەکەی تۆمار بکات و هەروەها گۆڵێکیشی بۆ هاوڕێکانی درووست کرد.
لەم یارییەدا مباپێ گەیشتە گۆڵی ژمارە 400 لە
کاروانی وەرزشیدا، سەبارەت بەوەش رایگەیاند، ئەگەر 20 ساڵ پێش ئێستا ئەو ژمارە
گۆڵەی تۆمار بکردایە دەیووت نایابە، بەڵام لە ئێستادا دوو یاریزان هەن یەکێکیان 900
و یەکێکیان 950 گۆڵی تۆمارکردووە، کەواتە دەبێت زیاتر خۆی ماندوو بکات.
باسی لەوەشکرد، لە یارییەکەدا باشترین ئاستی
مێژووی خۆی پێشکەش نەکردووە، بەڵام ئاستی باش بووە و توانیویەتی یارمەتی تیپەکەی
بدات، ئەوەش دڵخۆشی دەکات.
مباپێ ستایشی ئاستی کانتێشی کرد، وە سەبارەت بە ئاستە
خراپەکەیان لە تایمی یەکەم وتی: خۆشمان سەرمان سوڕما بەڵام هیچ بیانوویەک نییە بۆ
ئەوە، لە تایمی دووەم توانیمان کاردانەوەمان هەبێت و ئاستێکی باشتر پێشکەش بکەین، هەلی
گۆڵمان درووست کرد و گۆڵمان کرد و یارییەکەمان بردەوە.
جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، لە یارییەکەدا لێدانە سزاکە
رێگای گۆڵی بۆیان کردووەتەوە، و سوپاسی هاندەرانیشی کرد بۆ پشتگیریان، دڵگرانیش
خۆشی بۆ ئەو رووداوە ناخۆشەی 10 ساڵ پێش ئێستا دەربڕی کە لە وڵاتەکەیدا روویدا.