لیڤەرپوڵ پاداشتی سۆبۆسلای دەدەنەوە

AM:11:28:06/11/2025

76 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرپوڵ دەیانەوێت پاداشتی ئاستە بەرزەکی سۆبۆسلای بدەنەوە و گرێبەستەکەی تاوەکوو هاوینی ساڵی 2030 نوێ بکەنەوە.

پاش ئەوەی ئاستی دۆمینیک سۆبۆسلای لەگەڵ لیڤەرپوڵ بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە بەرپرسانی ریدز ئامانجیانە پاداشتی بدەنەوە.

تۆڕی زەئەتلەتیک بڵاویکردووەتەوە کە لیڤەرپوڵ بەنیازن گرێبەستی ئەو ناوەراستکارە تاوەکوو حوزەیرانی ساڵی 2030 نوێ بکەنەوە و لەهەمان کاتدا مووچەکەشی بۆ زیاد بکەن.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە یاریزانەکەش بە مانەوە لە لیڤەرپوڵ دڵخۆشە هەربۆیە پێشبینی دەکرێت بابەتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کاتێکی زۆری نەوێت.

ئەستێرە هەنگارییەکە لەگەڵ تیپی یەکەمی لیڤەرپوڵ بەشداری 109 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 17 گۆڵ و 19 ئەسیست تۆماربکات و بەگشتیش ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات.