AM:09:48:06/11/2025
84 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواردیۆلا ئاماژەی بەوەکرد کە دڵخۆشە بە ئاستی
یاریزانەکانی و داوای لێکردن لەسەری بەردەوامبن.
پیپ گواردیۆلا پاش بردنەوەیان لە بروسیا دۆرتمۆند وتی بەدرێژای
یارییەکە باشبووین بەڵام تەنها لە 10 بۆ 15 خولەکی نیوەی دووەم نەبێت ئەویش پاش
یارییکردنی رۆبن دیاز گەراینەوە بۆناو کەش و هەوای یارییەکە.
وتیشی ئەگەر بتوانین یاریی داهاتوو ببەینەوە ئەوا
بەرێژەیەکی زۆر گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو مسۆگەر دەکەین.
راهێنەرەکە جەختی لەوەکردەوە کە بەگشتی لە ئاستی سەرجەم
یاریزانەکانی رازییە و داوایی لێکردن بەم شێوەیە بەردەوامبن.
گواردیۆلا ئەوەی ئاشکراکرد کە ئاستی ئێستای فیل فۆدین
زۆرباشە و لە لوتکەدایە بێگومان لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی هەمووماندایە.
لە کۆتاییدا راهێنەرە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەکرد کە
خۆشحاڵە بەوەی هالاند پاش کۆتایی هاتنی هەموو یارییەک ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ
تۆماردەکات.