پاریس پێکانی چەند ئەستێرەیەکی راگەیاند

PM:11:48:05/11/2025

160 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاریس سان جێرمان بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لە تواناکانی حەکیمی و دوێ و مێندێش دووردەکەوێتەوە بەهۆی پێکانەوە.

یانەی پاریس سان جێرمان لە بڵاوکراوەیەک لە پێگەی فەرمی خۆیدا رایگەیاند، دوای ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکان بۆیان دەرکەوت، بەهۆی تووشبوون بە پێکان، لە تواناکانی هەریەکە لە ئەشرەف حەکیمی مەغریبی، عوسمان دیمبلی فەرەنسی و نونو مێندێسی پورتوگالی بێبەش دەبن.

یانە فەرەنسییەکە لە بڵاوکراوەکەیدا دوپاتیکردووەتەوە، دوای ئەنجامدانی پشکن ئەشرەف حەکیمی تووشی پێکانێکی تووند بووە لە گوێزینگی قاچی چەپی بەهۆیەوە چەند هەفتەیەک دادەبڕێت.

باسی لەوەشکردووە، بە هەمان شێوە عوسمان دیمبلیش چەند هەفتەیەک لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە، بەهۆی ئەو ئازارەی لە ماسولکەکانی پوزی قاچی چەپی تووشی بووە.

لە بەرامبەردا دیزێری دوێی باشترین لاوی جیهانیش، بەدەست ئازاری ئەژنۆکانییەوە دەناڵێنێت و بەردەوامە لە چاکسازی و گەڕانەوەی ئەویش چەند هەفتەی پێدەچێت، بەڵام دوای پشووە نێودەوڵەتییەکان پشکنینی دیکەیان بۆ دەکرێت.