PM:12:10:17/10/2025
36 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمشەو لە خولی فەرەنسا پاریس میوانداری ستراسبۆرگ
دەکات و کێبڕکێی پێشەنگی ریزبەندی دەکەن.
دوای تەواوبوونی یارییە نێودەوڵەتییەکان،
ئەمشەو خولە ناوخۆییەکان دەستپێدەکەنەوە و لە خولی فەرەنسا و لە کاتژمێر نۆ و 45
خولەکدا، یانەی پاریس سان جێرمان لە یاریگای خۆیدا میوانداری ستراسبۆرگ دەکات.
لەم یارییەدا چاوەڕێی کێبڕکێیەکی بەهێز
دەکرێت بەشێوەیەک پاریس سان جێرمان کە ئێستا بە کۆکردنەوەی 16 خاڵ لە پێشەنگی
ریزبەندیدایە دەیەوێت پارێزگاری لە پێگەیەکی بکات و بە بردنەوە پێشەنگی بەهێزتر
بکات.
لە بەرامبەردا، یانەی ستراسبۆرگ کە 15
خاڵی هەیە و بە جیاوازی یەک خاڵ لە پلەی سێیەمدایە، دەیەوێت بە بردنەوە لە پاریس
سان جێرمان بچێتە پێشەنگی ریزبەندی.
هەر ئەمشەو بەڵام لە خولی سعودیە، یانەی
ئیتیحاد لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی فەیحا دەبێتەوە، دواتریش ئەهلی و شەباب
لە یارییەکی بەهێزدا بەرامبەر یەکتر یارییدەکەن.
خ . ک