PM:03:36:30/09/2025
208 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یارییەکانی قۆناغی یەکەمی چامپیۆنز لیگ
بەردەوامی هەیە و شەوی چوارشەممە چەند یارییەک ئەنجامدەدرێن.
لە بەهێزترین یاریدا و لە
رووبەڕووبونەوەیەکی ئاگریندا، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە یاریگای خۆیدا
میوانداری یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی دەکات.
ئەم دوو یانەیە لە مێژوویاندا 15 جار
رووبەرووی یەکبونەتەوە، بەرشەلۆنە لە شەش یاریدا براوە بووە و 28 گۆڵی
تۆمارکردووە، لە بەرامبەردا پاریس پێنج بردنەوەی هەبووە و 27 گۆڵی کردووە، لە چوار
یاریشدا یەکسانبوون.
بەرشەلۆنە کە لەم وەرزەدا تا ئێستا تووشی
هیچ شکستێک نەبووە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، دەیەوێت بە بردنەوە لەم یارییەدا
لەسەر ئاستە بەرزەکەی بەردەوام بێت و لە پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی چامپیۆنز لیگ
بمێنێتەوە.
یانەی پاریس سان جێرمانیش بە راهێنەرایەتی
لویس ئینریکی دوای ئەوەی لە یەکەم یارییدا بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە
ئەتڵانتایان بردەوە، دەیانەوێت بە بەدەستهێنانی سێ خاڵی ئەم یارییە دووەم بردنەوەی
بەدوای یەک بەدەستبهێنن.
لە یارییەکی تریشدا، یانەی مانچستەر سیتی
ئینگلیزی لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی مۆناکۆی فەرەنسی دەبێتەوە.
ئەم دوو یانەیە لە مێژوویاندا تەنها دوو
جار رووبەرووی یەکبونەتەوە کە لە ساڵی 2017دا بووە، هەریەکەیان لە یارییەکدا
بردنەوەیان بەدەستهێناوە و شەش گۆڵیشیان لە یەکتر تۆمارکردووە.
لە هەمان شەودا، یانەکانی یۆڤانتۆس و
ناپۆلی و بایەر لیڤەرکوزن رووبەڕووی ڤیاریاڵ و سپۆرتینگ و ئایندهۆڤن دەبنەوە،
ئارسناڵیش لەپێناو دووەم بردنەوەی بەدوای یەک دەیەوێت لە یاریگای خۆیدا لە
ئۆلمپیاکۆس بباتەوە.
خ . ک