پاڵاوتنی گەیشتن بە مۆندیال.. ئیسپانیا و تورکیا بردیانەوە

AM:12:04:05/09/2025

280 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پاڵاوتنی گەیشتن بە مۆندیال ئیسپانیا و تورکیا بردنەوەیان بەسەر بولگاریا و جۆرجیا بەدەستهێنا.

لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2026، هەڵبژارەی ئیسپانیا رووبەرووی بولگاریا بووەوە.

تایمی یەکەم، لارۆخا بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەوت و لە خولەکەکانی پێنج و 30 و 35 توانیان سێ گۆڵ تۆماربکەن، گۆڵەکانیش، ئۆیارزابال و کوکوریا و مێرینۆ تۆماریانکرد، نیوەی یەکەمیش بەو سێ گۆڵە کۆتایی هات.

لە تایمی دووەم، ئیسپانیا چەند گۆرانکارییەکی ئەنجامداو ریتمی یارییەکەی خاوکردەوە، بەمشێوەیە نیوەی دووەم بەبێ گۆڵ و بە خاوێنی کۆتایی هات.

سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵی بێوەڵام لە سودی ئیسپانیا کۆتایی هات و سێ خاڵیان کۆکردەوە.

لە یارییەکەی دیکەی هەمان کۆمەڵەش، هەڵبژاردەی تورکیا سێ خاڵی بە بردنەوە لە جۆرجیا بەدەستهێنا.