PM:11:54:03/09/2025
208 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پێدری پێیوایە خۆی ئەستێرەی
یەکەمی ئیسپانیا نییە و کۆمەڵێک یاریزانی بە ئەزموونیان هەیە کە بەردەوام ئەزموونیان
لێوە فێردەبن.
پێدریگۆنزالێزی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە و ئیسپانیا دووپاتیکردەوە کە، خۆی بە یاریزانێکی گرنگ دەزانێت
لەناو ڕیزەکانی لارۆخا، بەڵام خۆی وەک ئەستێرەی یەکەم نابینێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، گەورەترین
ئەستێرەی هەڵبژاردەی نیشتمانی خودی تیپەکەیە، هەموومان وەک یەک پێکەوە دەڕۆن،
ئەوەش هێز و رۆحی پاڵپشتیگروپەکە دەردەخات.
وتیشی: هەست
بە جیاوازییەکی گەورە دەکەم بەراورد بە یەکەم
جار کە پەیوەندیم بە هەڵبژاردەی نیشتمانییەوە کرد، بە گوێرەی ئەزموون زۆربەی شت گۆراوە، بەڵام گرنگترین کار ئەوەیە، داوای
هەرچییەکت لێبکرێت جێبەجێی بکەیت.
پێدری دەشڵێت: یاریزانی
زۆر بەئەزموونی وەک دانی کارڤاخال و ئەلڤارۆ مۆراتا و ڕۆدری هێرناندێزمان هەیە،
ئێمە یاریزانە گەنجەکان لێیان فێردەبین و هەمیشە گوێ لە ئامۆژگارییەکانیان دەگرین.
دەشڵێت: ئێمە
تیپێکی گەنجین، بەڵام یاریزانمان هەیە
کە ئەزموونێکی زۆریان هەیە، ڕاستە هەمووان باس لە مۆندیالی 2026 دەکەن، بەڵام پێش
ئەوە دەبێت سەرکەوین، هێشتا هیچ شتێک گەرەنتی نییە.