PM:11:32:01/09/2025
184 جار خوێندراوەتەوە
+
-
عەلی حەمادی بە شێوەی
خواستن پەیوەندی بە یانەی ئیپسویچ تاونەوە کرد و سەرۆکی یانەکەش دەڵێت دەمێکە
سەرسامی ئەو یاریزانەم.
یانەی لوتۆن تاونی
ئینگلزیی بە بڵاوکردنەوەی پارچە ڤیدیۆیەک، گواستنەوەی عەلی حەمادی، هێرشبەری عێراقیان
لە یانەی ئیپسویچ تاونی هاونیشتیمانیانەوە بۆ یانەکەیان راگەیاند.
یانەی لوتۆن تاون
دوپاتیشیکردووەتەوە، عەلی حەمادی لەگەڵیاندا درێسی ژمارە 12 دەپۆشێت، گرێبەستەکەی
بۆ ماوەی یەک ساڵ و تا هاوینی 2026 درێژ دەبێتەوە.
سەرچاوەکانی نزیک لە لوتۆن
تاون ئاشکرایانکردووە، تێچووی گواستنەوەی هێرشبەرە عێراقییەکە بۆ لوتۆن بڕی سێ
ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام بژاردەی بە هەمیشەیی کردنی هەیە.
سەرۆکی یانەی لوتۆن تاون
دوپاتیکردەوە، بە راستی زۆر دڵخۆشم بە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ عەلی حەمادی،
دەمێکە سەرسامی ئەو یاریزانەم، یاریزانێکی گەنج و لێهاتووە و دەتوانێت زۆر یارمەتیدەرمانبێت.
یانەی لوتۆن تاون لە لیگ
وەنی ئینگلتەرا یاریی دەکات، لەم وەرزەی خولەکشدا، شەش یاریی ئەنجامداوە، بە
کۆکردنەوەی 12 خاڵ پلەی حەوتەمی ریزبەندیی گرتووە.