کۆلۆ موانی پەیوەندی بە ناپۆلییەوە کرد

PM:10:55:01/09/2025

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆلۆ موانی یانەیەکی دیکەی دۆزییەوە و بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە تۆتنهامەوە کرد.

یانەی تۆتنهامی ئینگلزیی بڵاویکردەوە، لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر گواستنەوەی کۆلۆ موانی فەرەنسی بە شێوەی خواستن.

یانەکە دوپاتیشیکردووەتەوە، هێرشبەرە فەرەنسییەکە لەگەڵیاندا درێسی ژمارە 39 دەپۆشێت، گرێبەستەکەی بۆ ماوەی یەک ساڵ و تا هاوینی 2026 درێژدەبێتەوە، بەڵام بژاردەی کڕینی نییە.

بە گوێرەی سەرچاوە ئینگلیزییەکان، تێچووی گرێبەستی موانی لە پاریس سان جێرمانەوە بۆ تۆتنهام بڕی پێنج ملیۆن یۆرۆیە، دوای تەواوبوونی وەرزەکەش راستەوخۆ دەگەڕێتەوە پاریس.

موانی تەمەن 26 ساڵ، دوای پەیوەندیکردنی بە تۆتنهام، وتی: بەڕاستی دڵخۆشم و زۆر شانازی دەکەم کە لە یانەیەکی ئاوا گەورەدام، دەزانم راهێنەر داوای چیم لێدەکات، بە هەموو توانامەوە دەجەنگم لەپێناو یانەکە و هادەران.