پلانی مانچستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی ڤینیسیۆس چییە؟

PM:05:45:01/09/2025

296 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانچستەر یونایتد دەیەوێت لە هاوینی 2026 ڤینیسیۆس بگوازێتەوە و نیوکاسلیش هەمان یاریزانی دەوێت.

ڤینیسیۆس جۆنیۆری ئەستێرەی بەرازیلی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید لە هاوینی 2027 کۆتاییدێت و تا ئەم ساتە نوێی نەکردووەتەوە ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی داهاتووی بە نادیاری بمێنێتەوە.

پێگەی مانچستەر ئیڤنینگ رایگەیاند، ئەو یاریزانە لە ماوەی رابردوودا چەند ئۆفەرێکی یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە و ئەگەر لەسەر ئەوەش بەردەوام بێت ئەوا لە هاوینی 2026 بەرپرسانی یانەکەی دەیفرۆشن.

مارکا ئاماژەی بەوەداوە، بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتد بەردەوام چاودێری بارودۆخی ڤینیسیۆس جۆنیۆر دەکەن و پلانی ئەوەیان داڕشتووە لە هاوینی 2026 بیگوازنەوە.

دوپاتیکردووەتەوە کە شەیتانە سورەکان ئامادەیی خۆی دەربڕیوە ئۆفەرێکی خەیاڵی پێشکەشی ریاڵ مەدرید بکەن بەرامبەر فرۆشتنی ئەو یاریزانە پێیان، تەنانەت ئامادەشن مەرجەکانی ئەو یاریزانە جێبەجێ بکەن.

دەشڵێت، جگە لە مانچستەر یونایتد یانەی نیوکاسل یونایتدیش بە سەرۆکایەتی سعودییەکان هەمان یاریزانەیان کردووەتە ئامانج و بەڵێنیان پێداوە مووچەیەکی خەیاڵی بۆ تەرخان بکەن ئەگەر رازیبێت گرێبەستیان لەگەڵدا ئیمزابکات.

خ . ک