PM:05:02:01/09/2025
352 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مباپێ و ڤالڤێردی و هاوسن و کۆرتوا و سێ
یاریزانیتر دەست لێنەدراون و بەردەوام ئەلۆنسۆ بە سەرەکی یارییان پێدەکات.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی راپۆرتێکی لەسەر
یانەی ریاڵ مەدرید بڵاوکردەوە دوای تەنها ئەنجامدانی سێ یاریی لە خولی ئیسپانیا و
باسی لە پلانەکانی چابی ئەلۆنسۆش کردووە.
مارکا ئاشكرایکردووە، چابی ئەلۆنسۆ تا
رادەیەکی زۆر لە پێکهاتەی سەرەکی یەکلابووەتەوە بە شێوەیەک کە حەوت یاریزان
پێکهاتەی سەرەکییان مسۆگەر کردووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو حەوت یاریزانە
دەستلێنەدراون و زۆرترین کات وەک یاریزانی سەرەکی لە پێکهاتەدا دەبن کە ئەوانیش تیبۆ
کۆرتوای گۆڵچی و دین هاوسن و کارێراس لە هێڵی بەرگری و چوامینی و ڤالڤێردی و گولەر
لە هێڵی ناوەڕاست و کیلیان مباپێی هێرشبەرن.
دەشڵێت، ئامانجی یەکەمی چابی ئەلۆنسۆی
راهێنەری ریاڵ مەدرید لەم وەرزەدا بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئیسپانیایە تا رێگری
لە بەرشەلۆنە بکات بۆ دووەم وەرزی بەدوای یەک ببێتە پاڵەوان، جگە لەوەش بیر لە چامپیۆنز
لیگیش دەکاتەوە.
خ . ک