بەرشەلۆنە ناوی باردخچی لە تیپی لاوان تۆمارکرد

PM:03:58:01/09/2025

252 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە بە ناچاری ناوی باردخچی تۆمارکرد لە تیپی لاوان بەڵام دەتوانێت یاریی بۆ تیپی یەکەمیش بکات.

رۆنی باردخچی سویدی لە هاوینی ئەمساڵ لە یانەی کۆپنهاگنی دانیمارکیەوە پەیوەندی کرد بە یانەی بەرشەلۆنە بەڵام بەهۆی کیشەی داراییەوە یانە کەتەلۆنیەکە نەیدەتوانی ناوی تۆمار بکات.

ئەو یاریزانە لە سێ یاری رابردووی یانەکەی لە خولی ئیسپانیا نەیتوانی بەشداری بکات بەهۆی ئەوەی ناوی تۆمار نەکراوە لە تیپی یەکەم و چاوەڕێی دوایین رۆژی بازاڕی گواستنەوەی کرد.

دواجار یانەی بەرشەلۆنە سەرکەوتوو نەبوو لە تۆمارکردنی ناوی باردخچی لە تیپی یەکەم و بەوەش بە ناچاری بڕیاریدا ناوی ئەو یاریزانە سویدیە لە تیپی لاوان تۆماربکات.

رابیتەی خولی ئیسپانیا رەتیانکردەوەرێگا بە تۆمارکردنی ناوی باردخچی بدەن لە تیپی یەکەمی بەرشەلۆنە بەهۆی ئەوەی یانە کەتەلۆنیەکە سەرکەوتوو نەبووە لە چارەسەر کردنی کێشە داراییەکانی بەڵام ئەو یاریزانە دەتوانێت لە یارییەکانی داهاتوودا یاریی بۆ تیپی یەکەمیش بکات بە هەمان شێوەی ماستانتونۆی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید کە ناوی لە تیپی لاوان تۆمارکراوە بەڵام دەتوانێت لە تیپی یەکەمی یانەی شاهانەش بەشداری بکات.

خ . ک