مان یونایتد دەیەوێت گۆڵچییەک بگوازێتەوە

PM:06:39:19/07/2025

904 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مان یونایتد دەیەوێت ئیمیلیانۆ مارتینێز بگوازێتەوە و ئەستۆن ڤێلاش بەکەمتر لە 40 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری نابێت.

بەسەرکردایەتی رۆبن ئەمۆریمی راهێنەر، بەرپرسانی مان یونایتد ئامانجیانە یانەکەیان بگەرێننەوە بۆسەر سەکۆی نازناوەکان، هەربۆیە چاوییان لە گواستنەوەی چەندین یاریزانە.

رۆژنامەی زەسەن بڵاویکردووەتەوە شەیتانە سوورەکان بۆ بەهێزکردنی پێگەی گۆڵچی هەوڵی کڕینی ئیمیلیانۆ مارتینێز دەدەن لە ئەستۆن ڤێلا.

سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە ئەوەی رێگرە لەبەردەم ئەم گواستنەوەیە نرخی یاریزانەکە، چونکە ئەستۆن ڤێلا بەکەمتر لە 40 ملیۆن پاوەند دەستبەردرای نابن و مانچستەر یونایتدیش هیواخوازن بەبڕێکی کەمتر بیگوازنەوە.

ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە خواستی بەجێهشتنی یانەکەی هەیە، هەربۆیە ئەگەر زۆرە بەهۆی ئەم پێداگرییوە ئەستۆن ڤێلا ناچار ببن ئەو نرخەی دایان ناوە کەمتری بکەنەوە.

ئیمیلیانۆ مارتینێز لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 212 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی لە 70 یاریدا تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنی بهێڵیتەوە.