PM:05:17:19/07/2025
788 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆنتی دوپاتیکردەوە تەنها بەشداریکردن بەس
نییە بۆ ئەوەی نازناوی چامپیۆنز لیگ بەدەستبهێنیت.
ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری یانەی ناپۆلی لە
نوێترین لێدوانیدا باسی لە ئامادەکارییەکانی یانەکەی کرد بۆ وەرزی داهاتوو.
کۆنتی وتی، بە دڵنیاییەوە ئەو یانەیەی کە بووەتە
پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی ئیتاڵیا پاڵێوراوی یەکەم دەبێت بۆ وەرزی داهاتووی
خولەکە لەبەرئەوە نابێت شەرم بکەین و بترسین.
وتیشی، ئێمە کاری زۆرمان کردووە بۆ گۆڕینی
بیرکردنەوەی خۆمان، دەبێت یاریزانەکان واز لە رابردوو بهێنن و جارێکیتر هەوڵی بوون
بە پاڵەوان بدەن، وانەیەکی باش فێربووبن لەو کارەساتەی لە دوو وەرزی رابردوودا
بەسەر یانەکەدا هاتووە.
دەشڵێت، بە دڵنیاییەوە گواستنەوەی کیڤن دی
برۆین دڵخۆشی کردوین و هیوادارین بتوانێت یارمەتی یانەکەمان بدات بە پێشکەش کردنی
ئاستێکی بەرز، ئەو لە یانەیەکی بەهێزەوە رووی کردووەتە یانەکەی ئێمە.
لە وەڵامی پرسیاری هۆکاری خراپی
ئەنجامەکانی لە چامپیۆنز لیگ، کۆنتی بە توڕەییەوە دەڵێت، پێش ئەوەی رەخنە بگریت و
قسە بکەیت راستیەکان بپشکنن، هیچ کەسێک ناتوانێت تەنها بە بەشداریکردن لە چامپیۆنز
لیگ ببێتە پاڵەوانی ئەو خولە.
خ. ک