PM:07:07:18/07/2025
780 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید لە بڕیارێکی پێشوو پەشیمان
بووەتەوە و ئامادەیە 100 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی رۆدری خەرجبکات.
لە چەند رۆژی رابردوودا رۆژنامە
مەدریدییەکان بڵاویانکردەوە کە فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید بە هیچ
شێوەیەک نایەوێت بڕە پارەیەکی زۆر لە گواستنەوەی رۆدری خەرجبکات کە چابی ئەلۆنسۆ
داوای کردووە.
لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی موندۆ
دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی ریاڵ مەدرید پەشیمانبوونەتەوە لە بڕیارەکەی
پێشوویان و ئامادەن 100 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی رۆدری خەرجبکەن هەرچەندە تەمەنی
29 ساڵە.
موندۆ دەڵێت، کارگێڕی یانەی شاهانە دڵنیان
لەوەی کە جگە لە رۆدری ئەستێرەی ئیسپانی هیچ یاریزانێکی هێڵی ناوەڕاست لە جیهاندا
شایستەی ئەوە نییە 100 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەیدا خەرجبکرێت بەڵام ئەم یاریزانە
جیایە و کاریگەری گەورە دروستدەکات.
ئاماژەی بەوەشداوە، گواستنەوەی ئەستێرە
ئیسپانییەکە قورسە چونکە یانەی مانچستەر سیتی بە ئاسانی دەستبەرداری نابێت و
یاریزانەکەش خۆی پێشتر رایگەیاندبوو کاتێک گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە ئەوا بە
هیچ شێوەیەک بیر لە ئۆفەری تر ناکاتەوە.
خ . ک