AM:11:21:18/07/2025
1060 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە بە ماوەیەکی
کەم نزیکەی 10 ملیۆن یۆرۆ لە فرۆشتنی درێسە نوێیەکەی یاماڵ قازانجی کردووە.
لە رۆژانی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە بە فەرمی رایگەیاند
لە وەرزی داهاتووەوە لامین یاماڵی ئەستێرەی لاوی یانەکە درێسی ژمارە 10 دەپۆشێت،
کە لەدوای لیۆنێل مێسییەوە یاریزان ئەنسۆ فانی ئەو درێسەی لەبەر دەکرد.
بەڵام لەم هاوینەدا ئانسو فاتی بە خواستن
پەیوەندی بە مۆناكۆوە كرد، ئەمەش رێگای بۆ یانەکە خۆشکرد تا ژمارە 10 بدەن بە لاوە
ئاست بەرز و پڕ هەوادارەکەیان و سوود لە داهاتی درێسەکەی وەربگرن.
لە ئێستاشدا راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا
ئاشكرایانكردووە، پێشوازییەكی زۆر لە ژمارە نوێیەكەی یامال كراوە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەنووس ڤیكتۆر مالۆ
کە لە پلاتفۆرمی ئێكس بڵاویکردووەتەوە، نزیكەی 70 هەزار درێسی ژمارە 10ی لامین
یامال لە 170 وڵاتدا فرۆشراوە و پێشبینییەكانی داهاتی سەرەتایی فرۆشتنی درێسەكەی
یامال 10 ملیۆن یۆرۆیە.
ئەمەش پاش ماوەیەکی کەمە لە وەرگرتنی درێسەکە لەلایەن
یاماڵی 18 ساڵانەوە، پێشبینیش دەکرێت لەماوەکانی داهاتوو ئەو داهاتە بەڕێژەیەکی
بەرچاو بەرزتر ببێتەوە.