AM:09:02:18/07/2025
1004 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فێلیکس گرێبەستی پۆرتۆ و
فلامینگۆی رەتکردووەتەوە و دەیەوێت بگەڕێتەوە ریزەکانی بەنفیکا.
داهاتووی جواو فێلیکسی
پۆرتوگالی تا ئێستا بە نادیاری ماوەتەوە، یاریزانەکە لە پاش جێهێشتنی بەنفیکا و
رووکردنی لە ئەتلەتیکۆ مەدرید بە گرێبەستێکی گەورە نەیتوانی لە ئاستی چاوەڕوانییەکان
بێت لەو کاتەشەوە یاری بۆ یانەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید و بەرشەلۆنە و چێڵسی و میلان
کردووە لە ئێستاشدا یاریزانی یانە لەندەنییەکەیە.
هێرشبەرە 25 ساڵانەکە وەرزەی
رابردوو لە گواستنەوەی زستانە بە خواستن چووە ئیتاڵیا و لە ریزەکانی میلان ئاستێکی
خراپی پێشکەشکرد و لە 21 یاریدا بۆ یانەکە تەنها سێ گۆڵی تۆمارکرد.
لە ئێستاشدا بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەی کاوت ئۆفساید، یاریزانە پۆرتوگالیەکە لەلایەن یانەی فلامینگۆی بەڕازیلی و پۆرتۆوە
ئۆفەری پێشکەشکراوە بەڵام رەتیکردووەتەوە.
سەرچاوەکە باسی لەوەشکردووە، جواو دەیەوێ بگەڕێتەوە
بۆ بەنفیکا، ئەو یانەیەی کە کاروانی پیشەگەرێتی لێوەی دەستیپێکرد، ناشیەوێت پەیوەندی
بە هیچ یانەیەکی ترەوە بکات، خودی یاریزانەکەش ئەمەی بە روونی بە هەمووان وتووە.