یۆڤانتۆس داهاتووی کۆنسێساو یەکلایدەکاتەوە

AM:12:04:16/07/2025

688 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یۆڤانتۆس هەوڵەکانی بۆ بە فەرمی کردنی گرێبەستی کۆنسێساو دەستپێکردووە و یاریزانەکەش رازییە.

هاوینی 2024 یوڤێنتوس، فرانسیسکۆ کۆنسێساوی لە پۆرتۆوە گواستەوە بەشێوەیەکی خواستن بەڵام مەرجی کڕینەوەی لەگەڵدا بوو کە ڕێی بە یانەکە دەدا لە هاوینی 2025 بە بڕی 30 ملیۆن بیکاتە یاریزانی هەمیشەیی.

لە ئێستاشدا بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، یۆڤی ئۆفەرمی فەرمی پێشکەشی پۆرتۆ کردووە بۆ گواستنەوەی هەمیشەیی یاریزانە پۆرتوگالییەکە، بڕی ئۆفەرەکەش 30 ملیۆن یۆرۆیە کە هەمان نرخە پێشتر وەک مەرجی کڕینەوەی تێیدا جێگیرکرابوو، بەڵام پارەکە بە قیست دەدرێت.

هەر بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە، گفتوگۆکان گەیشتوونەتە قۆناخی کۆتایی لەگەڵ پۆرتۆ، ئەوەش دوای ئەوەی خودی یاریزانە 22 ساڵانەکە پێشیتر دوو گرێبەستی لە یانەکانی خولی ئینگلتەراوە رەتکردبووەوە لەپێناو مانەوە لەگەڵ بیانکۆنێری.

کۆنسێساو وەرزی پێشوو لەگەڵ یۆڤانتۆس 40 یاری ئەنجامدا و تێیدا توانی حەوت گۆڵ و شەش ئەسیست تۆماربکات.