AM:09:00:02/07/2025
184 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە
جامی جیهانی یانەکان دۆرتمۆند بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە مۆنتێری هێنا
و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
لە
قۆناغی 16ی مۆندیالی یانەکان، بروسیا دۆرتمۆند ڕووبەڕووی مۆنتێری مەکسی بووەوە.
لە
تایمی یەکەمدا یانە ئەڵمانییەکە باشتربوو بەجۆرێک توانیان لە خولەکی 14 لەرێگەی گیراسی
گۆڵی یەکەم و پێشکەوتن تۆماربکەن.
پاشان
دۆرتمۆند بەردەوامبوون لە هێرشەکانیان و لە خولەکی 24 دووبارە هەمان یاریزان واتە
سێرهیۆ گیراسی گۆڵی دووەمیشی تۆمارکرد.
هەرچەندە
لەم تایمەدا مۆنتێری چەندین هەوڵیدا بۆ کەم کردنەوەی جیاوازییەکە، بەڵام
سەرکەوتوونەبوون و سەرئەنجام نیوەی یەکەم بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لەبەرژەوەندی بروسیا
دۆرتمۆند کۆتایی هات.
لە
تایمی دووەمدا یانە مەکسییەکە بەباشی گەراوەیەوە بۆناو یاریگا و لە خولەکی 48
جیرمان بێرتران گۆڵی یەکەم و کەم کردنەوەی جیاوازییەکەی تۆمارکرد.
هەرچەندە
مۆنتێری پاش ئەم گۆڵە سەرجەم چەکەکانی بەکارهێنا بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجام یارییەکە،
بەڵام سەرکەوتوونەبوون، سەرئەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک
لەبەرژەوەندی دۆرتمۆند کۆتایی هات.
بەم
بردنەوە یانە ئەڵمانییەکە گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەو ڕووبەڕووی
ریاڵ مەدرید دەبێتەوە و مۆنتێری مەکسیکیش ماڵئاوای لە مۆندیالی یانەکان کرد.