بەرشەلۆنە سوورە لەسەر گواستنەوەی راشفۆرد

PM:05:29:28/06/2025

340 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە سوورە لەسەر گواستنەوەی راشفۆرد و یاریزانەکەش ئارەزووی چوون بۆ ئەو یانەیە دەکات.

لە ماوەی رابردوودا رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە کە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی هەوڵی گواستنەوەی چەندین یاریزان دەدات کە گرنگترینیان نیکۆ ویلیامز و مارکۆس راشفۆردو یاریزانێکیش بۆ باڵی بەرگری.

لە نوێتری پێشهاتدا، رۆژنامەی سپۆرت ئاشكرایکردووە، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە تا ئەم ساتە وازیان لە بیرۆکەی پەلکێش کردنی مارکۆس راشفۆرد نەهێناوە و سوورن لەسەر گواستنەوەی.

سپۆرت دوپاتیکردووەتەوە کە هانسی فلیکی راهێنەری یانە کەتەلۆنییەکە داوای گواستنەوەی راشفۆردی کردووە بە هەر نرخێک بێت بەهۆی ئەوەی سەرسامە بە توانا جەستەییەکەی و شێوازی یارییکردنی لە باڵی چەپی هێرشبردن.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەستێرە ئینگلیزیەکەش بڕیاریداوە پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە بکات و چاوەڕێی ئۆفەری فەرمی ئەو یانەیە دەکات، جگە لەوەش لەرێگەی بەڕێوەبەری کارەکانیەوە خۆی پێشکەشی ئەو یانەیە کردووە.

سپۆرت نوسیویەتی، بەرشەلۆنە دەیەوێت بە شێوازی خواستن ئەو یاریزانە بگوازێتەوە بەڵام یانەی مانچستەر یونایتد دەیەوێت بە هەمیشەیی بیفرۆشێت و داوای بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ لە بەرامبەر دەستبەرداربوونی دەکات.

خ . ک