PM:01:29:28/06/2025
220 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لەئەگەری شکست هێنا لە گواستنەوەی لویز دیاز نەسڕ هەوڵی
گواستنەوەی فیلێکس دەدات وەک پلانی دووەم.
یانەی نەسڕ دەیانەوێت تیپێکی باش بۆ وەرزی داهاتوو دروست
بکەن و لەسەرجەم پێگەکانی یاریگا هەوڵی گواستنەوەی یاریزان دەدەن.
پێگەی توک سپۆرت بڵاویکردوەتەوە یانە سعودییەکە دوو
بژاردەی لەبەردەستە بۆ بەهێزکردنی پێگەی هێرشبردن.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە یانەکە لەسەرەتادا هەوڵی
گواستنەوەی لویز دیاز دەدەن لە یانەی لیڤەرپوڵ، بەڵام ئەگەر سەرکەوتوونەبوون لەو
گواستنەوەیە ئەوا پلانی دووەم بەکاردەهێنن.
پێگەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە جواو فیلێکس لە یانەی
چێڵسی بژاردی دووەمی نەسڕە و لەئەگەری شکست هێنان لە کڕینی دیاز راستەوخۆ هەەوڵ بۆ
گواستنەوەی هاونیشتیمانەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەدەن.
فیلێکس وەرزی رابردوو بە خواستن یاری بۆ یانە ئەیسی
میلان دەکردوو و پاشان گەرایەوە یانەی چێڵسی و گرێبەستەکەشی لەگەڵ بلوز شەش ساڵی
ماوە، بەڵام بەشێکی گرنگ نییە لە پلانەکانی مارێسکای راهێنەر و هەربۆیە ئەگەر زۆرە
یانە سعودییەکە توشی ئاستەنگی نەبێتەوە لە کڕینی.