سەڵاح: لە لیڤەرپول دڵخۆشم

AM:09:54:23/05/2025

336 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەڵاح خەڵاتی باشترین یاریزانی پریمەر لیگی پەخشرا و دەشڵێت دەمەوێت لەگەڵ لیڤەرپول بمێنمەوە.

لە ماوەی رابردوودا محەمەد سەڵاح بۆ جاری سێیەم دوای ساڵانی 2018 و 2022 وەک باشترین یاریزانی پریمەر لیگ لەلایەن یەکێتیی نووسەرانی تۆپی پێ دەستنیشانکرا، بەهۆی کاریگەرییە زۆرەکەی لەسەر بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی پریمەر لیگ، شەوی رابردووش لە ئاهەنگێکدا خەڵاتەکەی پێبەخشرا.

سەڵاح لە ئاهەنگی خەڵاتکردنەکەدا کە لە هۆتێل لاندمارکی لەندەن بەڕێوەچوو، وتی: بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە بۆ من زۆر بەنرخە، باوەڕپێنەکراوە و زۆر تایبەتە چونکە ناوی گەورە لەم لیستەدا دەبینرێت، من لێرەم چونکە نازناوی پریمەرلیگمان بردەوە و توانیم کاریگەری لەسەر تیپەکە دروست بکەم، بێگومان هەمیشە دەمەوێت زۆرترین گۆڵ و ئەسیستم هەبێت!

باسی لەوەشکرد، لە سەرەتایی وەرزدا بیری لەوەدەکردەوە بە رۆیشتنی راهێنەر و یاریزانانی باش چۆن دەتوانن ببنە پاڵەوانی پاڵەوانی پریمەر لیگ، بەڵام بەباشی هەوڵیاندا و لەگەڵ بوونی راهێنەرێکی باش و کۆششی یاریزانەکان وەرزێکی باشیان بەڕێکرد.

وتیشی: هیوادارم وەرزی داهاتوو لێرە بم، من دەمەوێت جارێکی تر پریمەرلیگ و جارێکی تر چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنمەوە لەگەڵ لیڤەرپول و لەگەڵ یانەکە زۆر دڵخۆشم.

نوێدەکرێتەوە