AM:09:45:21/05/2025
596 جار خوێندراوەتەوە
+
-
زە ئەتلەتیک باشترینەکانی ئەم وەرزەی خولەکانی ئەوروپای
دیاریکرد و رافینیا باشترین یاریزانی جیهانە و لویس ئینریکیش باشترین راهێنەر.
پاش ئەوەی خولەکانی ئەوروپا چەند یارییەکی کەمی ماوە
پێگە جیهانییەکان باشترینەکانی ئەم وەرزەی خولەکانی ئەوروپا لەسەر ئاستی
دەستەوکەتەکانیان دیاری دەکەن.
پێگەی زەئەتلەتیک بڵاویکردەوە بۆئەم وەرزەی خولەکانی ئەوروپا
باشترینەکانیان دیاریکردووە، بەجۆرێک رافینیای بەڕازیلی پاش پێشکەشکردنی ئاستێکی
بەرز لەگەڵ بلەوگرانا بە باشترین یاریزان دیاریکراوە.
لویس ئینریکی راهێنەری پاریس سان جێرمان پاش گەیاندنی
تیپەکەی بە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و بردنەوەی نازناوی خولی
فەڕەنسا بە باشترین راهێنەری پێنج خولە بەهێزەکە دیاریکراوە.
زەئەتلەتیک باشترین لاوی ئەوروپای بەخشیوەتەوە ئەستێرەی
بەرشەلۆنە لامین یاماڵ کەبەتەمەنێکی کەم توانی لەم وەرزە ئاستێکی بەرز لەگەڵ
بلەوگرانا پێشکەش بکات.
باشترین یاریزانی خولی ئیسپانیا پێدری لەبەرشەلۆنە و لە ئینگلتەرا
محەمەد سەڵاح لە خولی ئەڵمانیاش ئۆلیسی ئەستێرەی بایرن میونشن بوو.