PM:05:05:20/05/2025
580 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگی ساڵی 2027 لە یاریگای میترۆپۆلیتانۆی
تایبەت بە ئەتلەتیکۆ بەڕێوەدەچێت.
پیلار ئەلیگریا وەزیری وەرزشی ئیسپانیا
ڕایگەیاند، یاریگای میترۆپۆلیتانۆ کە یاریگای یانهی ئەتلەتیکۆ مهدرید، ساڵی 2027
میوانداری یاریی کۆتایی بەناوبانگترین پاڵەوانێتی یانەکانی کیشوەرەکە دەکات ئهویش
چامپیۆنز لیگە.
ئەتلەتیکۆ خەونی ئەوە دەبینێت کە سود له یاریگای
خۆی وەربگرێت و بۆ یەکەمجار نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت، كه پێشتر سێ
جار گەیشتووەتە یاریی کۆتایی بەڵام نهیتوانیوه نازناوهكه بباتهوه، لە ساڵی
1974 بە بایرن میونشن دۆڕا، لە ساڵانی 2014 و 2016 بەرامبەر ڕیال مەدریدی دووچاری
شكست بوو.
یاریی كۆتایی خولی یانه پاڵهوانهكانی ئهم وهرزه
له یاریگای ئالیانز ئارێنا دهكرێت و وهرزی داهاتووش له یاریگای بۆشكاش ئهرێنا
له بودابێست بهرێوهدهچێت، گەڕانەوەی یاری کۆتایی ساڵی 2027 بۆ شاری مەدرید وادەکات ئەتلەتیکۆ
بیەوێت لەبەردەم هاندەرانیدا ئاهەنگی پاڵەوانبوون بگێڕێت.