ئەلۆنسۆ داوای ڤێرتزی کردووە

PM:03:30:20/05/2025

604 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلۆنسۆ داوای لە ریاڵ مەدرید کردووە گرێبەست لەگەڵ ڤێرتز واژۆ بکەن لە هاوینی داهاتوودا.

چابی ئەلۆنسۆ پاش ئەوەی بووە راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت پێکهاتەیەکی باشی لەبەردەستدا بێت و لەهیچ پێگەیەکی یاریگا کێشەی نەبێت هەربۆیە داوای گواستنەوەی کۆمەڵێک یاریزانی کردووە.

رۆژنامەی مارکا لە نوێترین پێشهاتدا بڵاویکردووەتەوە کە ئەلۆنسۆ بە بەرپرسانی یانەی شاهانە راگەیاندووە گرێبەست لەگەڵ فلۆریان ڤێرتز واژۆبکەن لە هاوینی داهاتوودا.

سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە کە راهێنەرەکە بڕیاریداوە کارئاسانی تەواو بۆ ڕوودانی ئەم گرێبەستە بکات و پەوەیندییەکانی لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزن و یاریزانەکە بۆ ئەم مەبەستە بەکاربهێنیت.

گواستنەوەی ڤێرتز بۆ ریاڵ مەدرید کارێکی ئاسان نابێت، چونکە لیڤەرپوڵ هەوڵی گواستنەوەی دەدات و ئامادەیە بڕە پارەیەکی باش لە گواستنەوەی خەرج بکات.

گرێبەستی ڤێرتز لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزن دووساڵی ماوە و لەم وەرزەدا لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە بەشداری 45 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 16 گۆڵ و 15 ئەسیست تۆماربکات.