کۆمەڵێک یانەی ئەوروپا هەوڵی کڕینی نکۆنکۆ دەدەن

PM:11:29:19/05/2025

604 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارسناڵ و کۆمەڵێک یانەی ئەوروپا هەوڵی گواستنەوەی نکۆنکۆ دەدەن لە هاوینی داهاتوودا.

کریستۆڤەر نکونکو دوو وەرز لەمەوبەر لە یانەی لایپزیگەوە بە بڕی 52 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە چێڵسیەوە کرد، بەڵام ئەو ئاستە بەرزەیپێشکەش نەکردووە کە پێشبینی دەکرا، هەربۆیە بلوز ئامادەیە لە ساتی پێشکەشکردنی گرێبەستێکی باش بیگوازێتەوە ریزەکانی.

ڕۆژنامەی زە ​​سەنی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ئارسناڵ دەیەوێتهاوینی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ کریستوڤەر نکونکو هێرشبەریفەرەنسی و یانەی چێڵسی ئەنجام بدات.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە گەنەرز ڕووبەڕووی ڕکابەرییەکیتوند دەبێتەوە لە کڕینی ئەو یاریزانەدا، چونکە یانەکانی لیڤەرپوول ووێستهام و مانچستەر یونایتد و ئەتلەتیکۆ مەدرید و پاریسسانجێرمان ئامادەی تێدایە ئەو ئەستێرە فەڕەنسییە بگوازنەوە ریزەکانیان.

کریستۆڤەر نکۆنکۆ لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە بەشداری 56 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 17 گۆڵ و پێنج ئەسسیست تۆماربکات