ئەسینسیۆ بێتوان دەرچوو

PM:11:34:15/05/2025

428 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەسینسیۆ بێتوان دەرچوو و یاریزانەکە دووپاتیکردەوە کە بەشداری لەو کارانە نەکردووە کە وەک تۆمەت خراوەتە پاڵی.

رائول ئەسینسیۆ و سێ یاریزانی دیکەی پێشووی لاوانی یانەی ریاڵ مەدرید بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی سێکسی کچێکی خوار تەمەن 15 ساڵان تۆمەتبارکرابوون.

پێش دادگاییکردنی رائول ئەسینسیۆ و تۆمەتبارەکانی دیکەی سەر بەم رووداوە بە شێوەیەکی فەرمی بڕیاری بێتاوانبوونی ئەستیرەکەی هێڵی بەرگری یانەی شاهانە راگەیەندرا.

دوای ئەم بڕیارە ئەسینسیۆ وتی: بەشداریم لەو کارانە نەکردووە کە وەک تۆمەت خراوەتە پاڵم و هەرگریز ڤیدیۆی هیچ کچێکم بڵاونەکردووەتەوە و پێشێلی مافی کەس ناکەم.

دەشڵێت: ئەگەر لە کۆتاییدا تۆمەتبار بکرێم و دادگاییکردنەکە دەستپێبکات، من بەردەوام دەبم لە بەرگریکردن لە خۆم لەبەردەم دادگا، هەروەها متمانەی تەواوم بە ئەوان و بە خۆم هەیە.