PM:05:25:12/05/2025
21080 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید بیری لە فرۆشتنی چوار یاریزان
کردووەتەوە و شکستەکانی کلاسیکۆش هۆکارن.
تۆڕی فیچاجێس بڵاویکردەوە، کارگێڕی یانەی
ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دوای ئەنجامە بێهیواکانی ئەم وەرزەیان بڕیاریانداوە
گۆڕانکاری لە پێکهاتەی یانەکەیاندا بکەن.
تۆڕەکە ئاشکرایکردووە، یانەی شاهانە بیری
لەوە کردووەتەوە کە دەستبەرداری چوار یاریزانی ببێت لە هاوینی ئەمساڵدا بەهۆی
ئەنجامە خراپەکانیان بەتایبەت چوار شکسەتەکەیان لە کلاسیکۆدا
ئاماژەی بەوەداوە، یەکەم یاریزان کە
دەستبەرداری دەبن رۆدریگۆی هێرشبەری بەرازیلییە بەهۆی دابەزینی ئاستی ئەو یاریزانە
لە کۆتا مانگەکانی رابردوودا و چاوەڕێی ئەوە دەکەن ئۆفەرێکی گونجاویان پێشکەش
بکرێت.
نوسیویەتی، ئۆرلین چوامینی ناوەڕاستکاری
فەرەنسی دووەم یاریزانە کە بەرپرسانی ریاڵ مەدرید دەیانەوێت بیفرۆشن بەهۆی خراپی
ئاستیەوە، لە کاتێکدا یانەی لیڤەرپوڵ گرنگی بە گواستنەوەی دەدات.
لە کۆتاییشدا دوپاتیکردووەتەوە کە هەریەکە
لە دانی سیبایۆسی ناوەڕاستکار و فران گارسیای بەرگریکاری باڵی چەپ لە لیستی ئەو
یاریزانانەدان کە یانەی شاهانە نیازی ئەوەی هەیە بیانفرۆشێت.
خ . ک