ئەنچیلۆتی ریاڵ مەدرید جێدەهێڵێت

PM:11:10:19/04/2025

588 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتی لە کۆتایی وەرز ریاڵ مەدرید جێدەهێڵێت و چەندین هەڵبژاردە و یانە چاودێری دۆخەکەی دەکەن.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی زە ئەتلەتیک، کارلۆ ئەنچیلۆتی رازیبووە لە کۆتایی ئەم وەرزە دەست لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بکێشێتەوە.

باسی لەوە کردووە، راهێنەرە ئیتاڵییەکە رەنگە دوای ریاڵ مەدرید ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیل وەربگرێت، چاڤی ئەلۆنسۆی راهێنەری ئێستای یانەی بایەر لیڤەرکوزنیش بەهێزترین پاڵێوراوە تا پۆستەکەی لە ریاڵ مەدرید پڕبکاتەوە.

لە لایەکی دیکەوە پێگەی ترانسفێر فوتباڵ بڵاویکردەوە، یەکێتی تۆپی پێی سعودیە چاودێری دۆخی ئەنچیلۆتی دەکات، لە ئەگەری دورخستنەوەی دەیەوێت بیکات بە راهێنەری هەڵبژاردەکەی.

چەندین سەرچاوەذ دەڵێن، یانەکانی ئەی سی میلان و ڕۆمای ئیتاڵی ڕکابەری لەسەر دەستەبەرکردنی توانا تەکتیکییەکانیئەنچیلۆتی دەکەن ئەگەر ڕیال مەدرید جێبهێڵێت.