PM:09:39:19/04/2025
284 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی فەرەنسا پاریس سان جێرمان بە دوو گۆڵ بەرامبەر
بە گۆڵێک شکستی بە لۆهاڤەر هێنا.
لە یارییەکی هەفتەی 30ی خولی فەرەنسا، یانەی پاریس سان
جێرمانی پاڵەوانی خولەکە بۆ تەواوکردنی ئەم وەرزەی لیگ وەن میوانداری لۆ هاڤەری
کرد.
تایمی یەکەم، هەر لە سەرەتاوە تیپەکەی ئینریکی بە نایابی
دەرکەوتن و لە خولەکی هەشت دۆوی گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، ئەو گۆڵەش بووە ناونیشانی
نیوەی یەکەم.
لە تایمی دووەم،
لە خولەکی 50 گۆنزالۆ رامۆس گۆڵی دووەمی پاریسی هێنایە بەرهەم، 10 خولەک دوای گۆڵی
دووەمی پاریس سۆماری تاکە گۆڵی لۆ هاڤەری تۆمارکرد، تا کۆتاییش ئەنجامەکە بەو
شێوەیە مایەوە.
سەرەنجام دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بووە ناونیشانی
کۆتای یارییەکە لە سودی تیپەکەی پایتەخت، بەم ئەنجامە پاریسی پاڵەوانی خولەکە
خاڵەکانی بۆ77 خاڵ بەرز کردەوە، لۆ هاڤەریش بە 27 خاڵ لە پلەی 16 و ناوچەی
دابەزینە.