AM:09:01:07/03/2025
112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی کۆنکاکاف ئینتەر میامی بە دوو گۆڵی
بێوەڵام لە کافالیێری بردەوە هەنگاوێک لە قۆناغی داهاتوو نزیک بوەوە.
لە یارییەکانی قۆناغی 16ی جامی کۆنکاکاف،
کافالیێری جاماکی میوانداری ئینتەر میامی کرد.
لە تایمی یەکەم، ئینتەر میامی کە بەبێ میسی
یاری دەکرد زیاتر کۆنترۆڵی یاریگای لەدەستدابوو بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە گۆڵ
تۆمارکردن.
لە تایمی دووەم، سیناریۆیەکی جیاواز بینرا و
ئینتەر میامی چەندین هێرشی یەک لەدوای یەکی برد و لە خولەکی 61یش لە رێگای
ئەلێندییەوە گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، پاش ئەوەش هەوڵەکانیان بەردەوام بوو تا لە
خولەکی 83 لویس سوارێز گۆڵی دووەمی یانەکەی تۆمارکرد.
سەرەنجامیش یارییەکە بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە
بەرژەوەندی کوڕانی خافیێر ماسکیرانۆ کۆتایی پێهات و هەنگاوێک لە قۆناغی چارەکی
کۆتایی نزیک بوونەوە.