PM:09:48:05/03/2025
168 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پرۆسەی چاكبوونەوەی شتیگن بەباشی دەڕوات و
یاریزانەكە پێش وادەی پێشبینی كراو دەگەڕێتەوە.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی
كەتەلۆنی رایگەیاندووە، مارک ئاندرێ
تێرشتیگن گۆڵپارێزی بەرشەلۆنە لەسەر وەرگرتنی چارەسەرییەکانی بەردەوامە و دوو
هەفتەیە دەستی بە مەشق و راهێنانە سەرەتاییەکانی کردووەتەوە، پاش ئەو پێكانە
قورسەی لە مانگی 12ی ساڵی رابردوو تووشی هات.
رۆژنامەكە راشیگەیاندووە، شتیگن و پزیشکەکانی و بەرشەلۆنە
نایانەوێت بەهیچ شێوەیەک پەلە لە گەڕانەوەی گۆڵچییە ئەڵمانییەکە بکەن و هەفتانە پشکنینی
بۆ دەکرێت، بەگوێرەی پشکنینەکان هەست دەکرێت بەرەوپێشچوونێکی باش لە چاکبوونەوەی هەیە،
لەبەر ئەوەش ئەگەری هەیە کۆتایی ئەم مانگە بگەڕێتەوە یاریگاکان.
گۆڵچییە ئەڵمانییەكە لەم وەرزە تەنیا دوای
ئەنجامدانی شەش یاریی تووشی پێکان بوو، دوو مانگ پێش ئەوەی کۆتایی بەم وەرزە بێت
دەگەڕێتەوە یاریگاکان و روون نییە دەتوانێت بە زووی بگەڕێتەوە پێكهاتەی سەرەكی
یاخود نا.