AM:12:47:24/02/2025
48 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس بردنەوەی بەسەر کالیاری بەدەستهێنا و گەڕایەوە پلەی چوارەم.
لە یارییەکانی هەفتەی 26ی خولی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی کالیاری.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 12 دوسان ڤلاهۆڤیچ گۆڵێکی بۆ یۆڤانتۆس تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی کالیاری هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیاندا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و سەرەنجام یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی یۆڤانتۆس کۆتاییهات.
خ . ک