PM:09:57:23/02/2025
108 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئەڵمانیا بایرن گۆڵبارانی فرانکفۆرتی کرد و بە چوار گۆڵی بێوەڵام لێی بردەوە.
لە یارییەکی هەفتەی 23ی خولی ئەڵمانیا بایرن میونشنی پێشەنگ و ئینتراخت فرانکفۆرتی سێیەمی ریزبەندی لە یاریگای ئالیانز ئەرینا بەیەکگەیشتن.
تایمی یەکەم، بایرن زەبری خۆی لە کۆتاییەکان وەشاند و لە رێگەی ئۆلیس گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، نیوەی یەکەمیش بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
لە تایمی دووەم، یانە باڤارییەکە بە ئاستێکی بەرزتر دەرکەوت و باڵی کێشا بەسەر یاریگادا و سێ گۆڵی دیکە لە خولەکەکانی 61 و 83 و دوو خولەکی کۆتایی کاتی زیادکراو لە رێگەی ئیتۆ و موسیالا و گنابری تۆمارکرد و کۆتاییان بە کەرنەڤاڵی گۆڵەکان هێنا.
سەرەنجام یارییەکە بە چوار گۆڵی بێوەڵام لە سودی بایرن کۆتایی هات، بەو ئەنجامە بایرن بە 58 خاڵ پێشەنگی گرتووە و فرانکفۆرت بە 42 خاڵ پلەی سێیەمە.
بیلال کاکە