ئەنچیلۆتی: مۆدریچ شایستەی ئەوەیە بە هەموو وشەیەم ستایش بکرێت

PM:10:49:23/02/2025

216 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتی رایگەیاند یارییەکەیان بەباشی کۆنترۆڵکرد و مۆدریچ شایستەی ئەوەیە بە هەموو وشەیەم ستایش بکرێت.

کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید دوای بردنەوە لە جیرۆنا وتی: یارییەکەمان بەباشی کۆنتڕۆڵ کرد، ئاستێکی باشمان پێشکەش کرد و لە داهاتووش ئاستێکی باشتر پێشکەش دەکەین.

دەشڵێت: من ڤینیسیۆسم لە باشترین بارودۆخدا بینی ، دەیتوانی لەبەردەم گۆڵدا سەرکەوتووتر بێت، مباپێش زۆر دڵخۆشە بەو ئاستەی کە پێشکەشی کرد و یاریزانێکی سەرسوڕهێنەرە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئالابا دوای پێکانێکی زۆر یارییەکی زۆر باشی ئەنجامدا ، ئاسوودەیە و پێگەیەکی باشی هەبوو و ئارام بوو لەگەڵ تۆپ و بەبێ تۆپ، گەڕانەوەی خۆشترین هەواڵی یارییەکە بوو.

جەختیشیکردەوە، مۆدریچ خەڵاتە بۆ تۆپی پێ، شایستەی ئەوەیە بە هەموو وشەیەک ستایش بکرێت و دەبێت تا ئەوکاتەی دەتوانێت بەردەوامبێت لە یارییکردن.