خولی ئینگلتەرا.. لیڤەر یاریی لوتکەی لە سیتی بردەوە

PM:09:32:23/02/2025

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا لیڤەرپوڵ یاری لوتکەی بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە مان سیتی بردەوە.

لە یاری لوتکەی هەفتەی 26 ی خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوڵی کرد.

تایمی یەکەم، رێدز ئاستێکی نموونەیی پێشکەشکرد و لە خولەکەکانی 14 و 37 دوو گۆڵی لە رێگەی سەڵاح و سۆبۆسلای تۆمارکرد و بەو ئەنجامە نیوەی کۆتایی هات.

لە تایمی دووەم، یارییەکە هاوسەنگی بەخۆیەوە بینی و لیڤەر پارێزگاری لەو دوو گۆڵەیکرد و ئەنجامەکە تا کۆتایی وەک خۆی مایەوە.

سەرەنجام لیڤەر بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە و برینەکانی سیتی قوڵتر کردەوە، رێدز بەو بردنەوەیە بە کۆکردنەوەی 56 خاڵ بێ رکابەر پێشەنگی گرتووە و مان سیتی لە پلەی چوارەمە بە 44 خاڵ.
بیلال کاکە