خولی ئینگلتەرا.. ئەستۆن ڤێلا شکستی بە چێڵسی هێنا

PM:10:34:22/02/2025

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا ئەستۆن ڤێلا بەرامبەر چێڵسی ریمۆنتادای کرد و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێی بردەوە.

لە یارییەکی بەهێزی هەفتەی 26ـی خولی ئینگلتەرا یانەی چێڵسی و ئەستۆن ڤێلا لە یاریگای ڤێلا پارک بەیەکگەیشتن.

تایمی یەکەم،یارییەکەی بەهێز بەدیکرا و چێڵسی لە خولەکی نۆ لە رێگەی ئینزۆ فێرناندێز دەستپێشخەری لە تۆماری گۆڵدا کرد، ئەو گۆڵەش بووە ناونیشانی نیوەی یەکەم.

لە تایمی دووەمدا، دوای چەند گۆڕانکارییەک ئەستۆن ڤێلا بە تەواوی کۆنترۆڵی یاریگای کرد و دوو گۆڵی لە خولەکەکانی 57 و 90 تۆمارکرد، هەردوو گۆڵەکەش مارکۆ ئەسینسیۆ بە ئەسیستی راشفۆرد تۆماریکرد.

سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی ئەستۆن ڤێلا کۆتایی هات، بەم بردنەوەیە یانەکەی ئۆنای ئیمری بە کۆکردنەوەی 42 خاڵ سەرکەوت بۆ پلەی حەوتەم و چێڵسی بە 43 خاڵ پلەی شەشەمی گرتووە.
بیلال کاکە