PM:10:41:21/02/2025
564 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نهێنی درەوشانەوەی
تورام خەوتنی 14 کاتژمێر و چەندین رۆتینی دیکەن کە لە هالاندەوە وەری گرتووە.
ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت ئاشکرایکرد، چەند نهێنییەکی
سەیر هەیە لەپشت درەوشانەوەی مارکۆس تورامی هێرشبەری ئینتەر میلان لەم وەرزەدا، کە
زۆربەیان لە ئێرلینگ هالاندەوە سەرچاوە دەگرن.
رۆژنامەکە باسی لەوەکردووە، تورام لەو شەوانەی کە یاریی
ئەنجام نادات لە کاتژمێر 10 و 30 خولەکەوە دەخەوێت تا 14 کاتژمێر هەڵناستێت،
سەرجەم ئامێرەکانی ژوورەکەشی دەکوژێنێتەوە، تەنانەت موبایلیش.
ئەوەشی پشتراست کردووەتەوە،
هێرشبەرە فەرەنسییەکە سەرینی خەو بۆ هەموو شوێنێک و بۆ هەموو گەشتێک لەگەڵ خۆی
دەبات بۆ ئەوەی بە ئاسانیی خەوی لێبکەوێت.
لاگازێتا
نوسیویەتی، تورام لە کاتی بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان چاویلکەی دژە تیشکی
شین بەکاردەهێنێت بۆ کەمکردنەوەی فشار، ئەم رۆتینەش سەلماندوویەتی کە چەند
بەسوودە.
ئەستێرە تەمەن 27
ساڵەکە لەم وەرزەدا بەشداری 33 یاری کردووە لەگەڵ نێرازۆری، سەرکەوتوو بووە لە
تۆمارکردنی 14 گۆڵ هەروەها هەشت ئەسیستیشی هەیە.
بیلال کاکە