سیمیۆنی: ئامادەین بۆ رووبەڕووبوونەوەی ریاڵ مەدرید لە چامپیۆنز لیگ

PM:09:34:21/02/2025

316 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سیمیۆنی پێیوایە یارییەکەی ڤالانسیا مەترسیدارە و ئامادەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ریاڵ مەدرید لە چامپیۆنز لیگ.

پێش یارییەکەیان بەرامبەر ڤالانسیا دیگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئەتلەتیکۆ مەدرید باسی لەوەکرد، سەرنجیان لەسەر یارییەکەی ڤالانسیایە، بەو پێیەی ئاستێکی باش پێشکەش دەکەن بە تایبەت دوای هاتنی راهێنەری ئێستایان.

دوپاتیشیکردەوە، یارییەکە مەترسیدارە بەهۆی نزیکی رکابەرەکانیان، ڤالانسیاش بە شێوەیەکی بە کۆمەڵ یاریی دەکات، بەڵام خۆیان ئامادەکردووە و لەو بارودۆخەن کە خۆیان دەیانەوێت.

سیمیۆنی وتیشی: ئێمە ئامادەین بۆ ئەوەی لە چامپیۆنز لیگ رووبەڕووی ریاڵ مەدرید ببینەوە بەڵام ئازاری گۆڵەکەی رامۆس کە بەرامبەرمان تۆماریکرد هەمیشە لە یادمان دەمێنێتەوە.

دەشڵێت: لەگەڵ ئەنتوان گریزمان قسەم کردووە، هەروەک چۆن لەگەڵ یاریزانەکانی دیکەش قسەم کردووە، ئەو قسانە ناگۆڕم کە لەسەری هەیە، ئەو یاریزانێکی ناوازەیە و جیاوازی دروست دەکات.
بیلال کاکە