PM:11:48:22/02/2025
216 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مۆتا پێیوایە دەبێت ئاستێکی باش پێشکەش بکەن تا پێگەی خۆیان لە خولەکە بپارێزن.
تیاگۆ مۆتای راهێنەری یۆڤانتۆس پێش یارییەکەیان بەرامبەر کالیاری باسی لەوەکرد، یارییەکەیان ئاڵۆز و قورسە، بەڵام بۆیان گرنگە چوونکە دوای چەند رۆژێک لە گەڕانەوە لە هۆڵەندا دەگەڕێنەوە یاریگای خۆیان.
وتیشی: دەبێت ئاستێکی باش پێشکەش بکەین بۆ ئەوەی پێگەی خۆمان لە خولەکە بپارێزین، هەورەها دەبێت بە نایابی دەستپێبکەین تا ئەوەی دەمانەوێت ئەنجامی بدەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، ریناتۆ ڤیێگا و پیێرا کالولومان لەبەردەستدا نابێت و ناتوانن یاریی بکەن، بەڵام ڤلاهۆڤیچ هاوشانی کۆلۆ موانی ئامادە دەبێت و یاریزانەکانی دیکەش لە دۆخێکی باشدان هەر کەسێکیش تەندروستی باشبێت خولەکی زیاتری پێدەدرێت.
دەشڵێت: ویا وەک بەرگریکای باڵ ئاستێکی زۆر باشی هەیە و زۆر بە باشی بەرگری دەکات و دەجەنگێت، ئەلبێرتۆ کۆستاش لە دوای هاتنیەوە لە مەشقەکاندا ئاستێکی باشی پێشکەش کردووە و یاریزانێکی سەرنجڕاکێشە.