خولی ئیسپانیا.. ئەتلەتیکۆ مەدرید لە ڤالانسیای بردەوە و بە کاتی چووە پێشەنگ

PM:10:33:22/02/2025

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیسپانیا ئەتلەتیکۆ مەدرید بە سێ گۆڵی بێوەڵام لە ڤالانسیای بردەوە بە کاتی چووە پێشەنگ.

لە یارییەکی هەفتەی 25ـی خولی ئیسپانیا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی ڤالانسیا.

تایمی یەکەم، رۆخی بلانکۆس کۆنترۆڵی یاریگای کرد و دوو گۆڵی لە خولەکەکانی 12 و 30 نوسییەوە، هەردوو گۆڵەکەش جولیان ئەلڤارێز تۆماریکرد و نیوەی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتایی هات.

لە تایمی دووەم، یانە مەدریدیەکە گۆڵێکی دیکەی لە خولەکی 86 لە رێگەی کۆریا تۆمارکرد و کۆتایی بە یارییەکە هێنا.

سەرەنجام رۆخیبلانکۆس بە سێ گۆڵی بێوەڵام یارییەکەی لە سودی خۆی کۆتایی پێهێنا، بەم ئەنجامە بە کاتی و بە کۆکردنەوەی 53 خاڵ پێشەنگی گرتووە.
بیلال کاکە