AM:09:34:23/02/2025
200 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە یارییەکانی خولی ئەمریکا ئینتەر میامی لە یاری
دەستپێکدا نەیتوانی سەرکەوتن تۆماربکات و بە دوو گۆڵ لەگەڵ نیۆرک سیتی یەکسانبوو.
لە یارییەکانی هەفتەی یەکی خولی ئەمریکا ئینتەر میامی لە
یاریگای خۆیدا میوانداری لە یانەی نیۆرک سیتی کرد.
لە تایمی یەکەمدا هەردوولا بەبەهێزی دەستیان بە یارییەکە
کردوو و لە خولەکی پێنج بە ئەسیستی لیۆنێل میسی تۆماس ئۆگەستن گۆڵی یەکەمی خاوەن
ماڵی تۆمارکرد.
یاری بەردەوامبوو تاوەکوو خولەکی 26 کاتیک تیپی میوان لە
رێگەی میتیا ئێلینج گۆڵی یەکسانبوونیان تۆمارکرد.
بەم شێوازە تایمی یەکەم بەئەنجامی گۆڵێک بۆ هەرلایەک
کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا نیۆرک سیتی باشتر بینروا و لە خولەکی
55 ئالفۆنسۆ مارتینێز گۆڵی دووەم و پێشکەوتنی یانەکەی تۆمارکرد.
یاری بەردەوامبوو تاوەکوو خولەکی 10ی کاتی زیادکراو کاتێک
دووبارە میسی بە ئەسیستێک بۆ سێگۆڤیا گۆڵی یەکسانبوونیان تۆمارکردوو و یارییەکەیان
گەیاندەوە خاڵی سەرەتا.
لە کۆتاییدا یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بۆ هەرلایەک
کۆتایی هات و بەم ئەنجامە هەردوولا خاڵێکیان بەدەستهێناوە و ئینتەر میامی لە پلەی
پێنجەمدایە و نیۆرک سیتیش لە پلەی شەشەم.
چ،س